سوپای توركیا ده‌وروبه‌ری خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریا له نزیك عامودا ده‌كاته ئامانج
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه تۆپهاوێژه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریایان له گوندێكی گونده‌واری رۆژئاوای ناحیه‌ی عامودا له باشوری قامشلۆ له رۆژئاوای كوردستان تۆپباران كرد.
شایه‌تحاڵێك بۆ نۆرس پرێس وتی، دو گوله هاوه‌ن له نزیك گوندی حه‌مدون-ی نێوان دیرباسییه‌و عامودا له سه‌عات دونیوی ئه‌مڕۆ به دوری چه‌ند مه‌ترێك له نزیك خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
به‌هه‌مان شێوه چه‌ند گوله‌تۆپێكیش له نزیك گۆڕستانی “شه‌هیدان” له شارۆچكه‌ی عامودا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان.
به ئامانجگرتنی عامودا و دیرباسییه دوه‌مجاره له ماوه‌ی 12 سه‌عاتی رابوردودا روده‌دات.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه چه‌ند گوندێك له رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات و باشوری قامشلۆ و باكوری حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه به ئامانج گیران، به هه‌مان شێوه له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به‌دیاریكراویش له ته‌لڕه‌فعه‌ت چه‌ند گوندێك تۆپباران كران.