فینلەندا گەورەترین کەشتی گەستیاری لە جیهاندا دروستکرد

هێلسنکی – نۆرس پرێس

ئاژانسە ناوخۆییەکانی وڵاتی فینلەندا، لە باکووری ئەوروپا رایانگەیاند، کەشتی گەشتیاری (Icon of the sea) کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و مانگی کانوونی دووهەمی داهاتوو یەکەمین گەشتی دەستپێدەکات.

کەشتی گەشتیاری ئایکۆنی دەریا (Icon of the sea) بە گەورەترین کەشتی گەشتیاری دادەنرێت کە لە وڵاتی فینلەندا، لە لایەن کۆمپانیای “رۆیاڵ کاریبیان ئینتەرناشناڵ”ەوە دروستکراوە، درێژیەکەی 365 مەترە و کێشی دەگاتە نزیکەی 250 هەزار و 800 تۆن.

واچاوەڕوان دەکرێت ئەو کەشتییە مەزنە، کە گەشتەکانی دەستپێکرد، بتوانێت نزیکەی 610 گەشتیار هەڵبگرێت، ئەمە جگە لە دوو تۆن و 350 کیلۆگرام کێشی ستافی کارکەرانی ناوی، هەروەها کەشتیەکە گەورەترین باخچەی دەریایی لە جیهاندا لەناو خۆیدا هەڵگرتووە.