کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی بریاری دادگاییکردنی چەکدارانی داعش دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا باسی لە بریاری بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش و داوایکرد وڵاتان جیهان هاوڵاتییەکانیان لە کەمپەکانی هۆل و رۆژ لە رۆژئاوایی کوردستان وەریگرنەوە، هاوکات باسی بەردەوامی هەرەشەی داعش و هێرشە ئاسمانییەکان لە سوریا کە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
پاولۆ پینهیرۆ، بەرپرسی کۆمیسۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا لە میانی (53)مین دانیشتنی مافەکانی مرۆڤ لەئۆفیسی جنێفی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتی، لە رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 51 هەزار و 600 کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن، هێشتا لە دۆخێکی ترسناکدان لە کەمپی هۆل و رۆژ.
پینهایرۆ پێشوازی لە بریاری 12 وڵات کرد بۆ گەرانەوەی هاوڵاتیەکانیان لە سوریا، و لە سەرەتای ئەمساڵ پرۆسەکە دەستپێکردووە، زۆربەی ئەوانەی گەرێنراونەتەوە ژن و منداڵن.
بەرپرسی کۆمیسۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا لە بەیاننامەکەی دەلێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا، بەرێوبەرایەتی خۆسەر “تاوەکو رادەیەک بە دوودڵی” رایگەیاندووە کە بەنیازە نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش دادگایی بکات، کە ئێستا لە زیندانییەکانی هەسەدە دان لە رۆژئاوای کوردستان.
بەڵام پاولۆ پینهیرۆ بریارەکەی بەرێوبەرایەتی خۆسەر رەتنەکردەوە و پێشوازیشی لێ نەکرد، بەڵکو لەم بارەیەوە رایگەیاند کە لەمێژە داوای لە وڵاتانی ئەندام کردوە هاووڵاتییان وەربگرنەوە.
پاولۆ پینهیرۆ جەختیکردەوە: لە هەر شوێنێک کە گونجاو بێت، دەبێت لە رێگەی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئەمە وەک باشترین رێرەوی کارکردن دەمێنێتەوە.
بە ئامانج گرتنی هاوڵاتی مەدەنی و هەڕەشەکانی داعش
پینهێرۆ جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا داعش مەترسی لە سەر هاوڵاتیانی سوریا دروستدەکات، گوتی: “لە ماوەی چەند مانگی رابردوو داعش لە رێگەی بۆمبی چێنراو دەستی هەبووە لە کوشتنی دەیان هاوڵاتی مەدەنی کە خەریکی دروێنەکردن و کۆکردنەوەی دومبەلان بوون لە بیابانەکانی رۆژئاوای کوردستان.
پینهێرۆ هەروەها ئاماژەی بە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی سووریی کرد لە هێرشە گومانلێکراوەکانی دیکەی لە سووریا، کە گوماندەکرێت هێرشەکان لە رێگەی فرۆکەکانی رووسیا، ئیسرائیل، ئوردنی، تورکیا و ئەمریکا ئەنجامدرابن.
پرسی مافی مرۆڤ و پەنابەران
سەبارەت بە ئاساییبوونەوەی پەیوەندی دیمەشق لە گەڵ بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیدا، پاولۆ پینهیرۆ، ئاماژەی بەوەدا کە زۆر دڵتەنگ بووە کاتێک بینی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ حکومەتی سوریا، باسی کاپتاگۆن و پەنابەران دەکەن و پرسی مافەکانی مرۆڤ پاشگویانخستوە.
ناوبراو هیوای خۆی دەربری کە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە وتووێژەکانی لەگەڵ حکوومەتی سوریا، نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ بکاتە ئەولەویەت.
سەبارەت بە پرسی پەنابەران، پینهیرۆ ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی پەنابەران ترسیان لە گەرانەوە هەیە بەهۆی دۆخی ئەمنی وڵات و ئەو مەترسیانەی کە رووبەروویان دەبێتەوە لە زەوتکردن و دەستگیرکردن، داوای گەرانەوەی “خۆبەخشانە و سەلامەت” کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، وادەی رێگەدا بە چوونە نێو هاوکاری مرۆیی بۆ لە رێگەی دەروازە سنوریەکانەوە نزیکبووەتوە لە کۆتای بوون، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی بانگەوازی سکرتێری گشتی بۆ درێژکردنەوەی وادەی پەرینەوە هاوکارییەکان بۆ ماوەی 12 مانگ لەرێگەی سنوورەکانەوە لەگەڵ تورکیا.