قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی تەمموزی 2023، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی، بەرزبوونەوەی خێرایی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەخۆیەوە بینی، لە هەموو ناوچەکانی سوریا.
نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆ تۆمارکراوە (9450 بۆ فرۆشتن، 9300 بۆ کڕین).
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە حەسەکە گەیشتە 9 هەزار و 300 لیرە بۆ کڕین و 9 هەزار و 400 لیرە بۆ فرۆشتن، لە رەققەش 9 هەزار و 350 لیرە بۆ فرۆشتن و 9 هەزار و 250 لیرە بۆ کڕین.
بەگوێرەی ماڵپەری”لیرەی ئەمڕۆ” کە تایبەتە بە بازرگانی دراو، لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 9 هەزار و 400 لیرە فرۆشتن و 9 هەزار و 300 لیرەی کڕین، هەروەها نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئیدلب 9 هەزار و 330 فرۆش و 9 هەزار و 280 لیرەی کڕینی تۆمارکرد و لە حەلەبیش نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 9 هەزار و 600 کڕین و 9 هەزار و 700 فرۆشتن.
هاوکات دوێنی سێشەممە، بانکی ناوەندیی سوریا لە ناردنی حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دەرچوو نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی لە هەشت هەزار و 200 لیرەوە بۆ 8 هەزار و 400 لیرە بەرزکردەوە، بە زیادبوونی دوو سەد لیرە.