بەڕێوبەری خۆسەری ئامادەکاری کردووە بۆ گێڕانەوەی تەرمی قوربانیانی جەزائیر

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، تەواوبوونی رۆتین و رێکخستنە پێویستەکانی بۆ گێڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند کە مانگی رابردوو لە کەناراوەکانی جەزائیر بەلەمەکەیان نوقوم بوو و خنکان.

بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری رایگەیاند، “لە چوارچێوەی هەوڵەمرۆییەکاندا، بەڕێوبەرێتییەکە هەموو رێکخستنە پێویستەکانی بۆ گێڕاندنەوەی تەرمی 11 قوربانی تەواو کردووە، کە سەرجەمیان دانیشتووی رۆژئاوای کوردستانن”.

قوربانییەکان ئەو کەسانەن کە لە 5یمانگی حوزەیرانی رابردوودا، کاتێک بەلەمێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی جەزائیردا نوقم بوو، گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەنێو ئەو قوربانیانەی کە تەرمەکانیان دەردەهێنراوە، سێ منداڵیش هەن.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە تەرمی قوربانییەکان بگاتە فڕۆکەخانەی بەیروت و لەوێشەوە بەرەو رۆژئاڤا بەرێدەکرێتەوە.

بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان ستایشی “هەوڵە مرۆییەکان”ی کرد کە لەلایەن خاچی سووری لوبنانی و هەموو ئەو لایەنانەی کە لەم بارەوە هاوکاریان کردووە، بە بەشداریکردن لە گواستنەوەی تەرمەکان دوای گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر