لە قامشلۆ 61 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی ناوەندی سایلۆکانی قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 61 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمیان لە سایلۆکانی قامیشلۆ وەرگرتووە.

عامر ئەلشەرقات، بەرپرسی ناوەندی سایلۆکانی قامشلۆ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە سایلۆکانی قامشلۆ و گوندەوارەکانی دەوروبەری شارەکە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم تا کۆتایی وەرزی بەرهەمەکە بۆ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سایلۆکانی قایشلۆ دەتوانێت 90 هەزار تۆن گەنم هەڵبگرێت، ئەگەر سایلۆکان پڕ ببن، ئەوکات “گەنمەکە دەنێرین بۆ سایلۆکانی دیکە”.

ئەلشەرقات ئاماژەی بەوەدا، فەرمانگەی نەختینە و پارەدان تا ئێستا پارەی گەنمی جووتیارانی قامشلۆی نەداوە، ئەمەش بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی کە لەسەر پسوڵەی گەنم دروستبووە.

لەلێدوانێکی پێشوودا بۆ نۆرس پرێس، بەرپرسێکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە رۆژئاوای کوردستان روونیکردەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک تۆن گەنم وەربگیرێت.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: روبین عومەر