بە سەرپەرشتی نێچیرەڤان بارزانی و جنین پلاسخارت لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کۆدەبنەوە
هەولێر- نۆرس پرێس
وابڕیارە رۆژی چوارشەممە 10ی ئاب، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرەڤان بارزانی و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت،نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، و کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سازبکرێت، و تیایدا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن.
فەوزی هەریری،سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، بە میدیاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ کۆبوونەوەکە دەکرێت.
فەوزی هەریری گوتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری پارتە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.