هەولێر – نۆرس پرێس
کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، لەم مانگەدا و لە بەرواری 26ی تەمموزی 2023، خزمەتگوزاری My Photo Stream دەسڕێتەوە، هەر بۆیە بەکارهێنەرەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە بە زوترین کات وێنەکانیان لەو خزمەتگوزارییەدا بگوێزنەوە و لای بەرن بۆ زووترین کات وێنەکانیان لەو بەشەدا بگوازنەوە تاوەکو لەناونەچێت.
یەکێک لەو ڕێکارانەی وادەکات وێنەکانت سەلامەتبن، ئەپڵ هانی بەکارهێنەران دەدات، کە لانیکەم وێنەکانیان لەسەر یەک ئامێری فیزیکی وەک ئایفۆن یان ئایپاد بیهێڵنەوە. نەک تەنها لە ناو مای ستریمدا هەڵگیرابێت، ئەمە وادەکات وێنەکان لە لەناوچوون بپارێزرێت.
هەروەها ئەپڵ پێشنیاری کردووە کە بژاردەی هەڵگرتنی My Photo Stream بگۆڕێت بە iCloud Photos کە بەخۆڕاییە بۆ هەڵگرتنی تاوەکو 5 گێگابایت لە وێنە، دوای ئەو بڕە دەبێتە پارە.
خزمەتگوزاری مای فۆتۆ ستریم تایبەتە بە هەڵگرتن و سەیڤکردنی وێنەی ئاسای و وێنەی راستەوخۆ.