کۆمکاری عەرەبی داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات دژی ئیسرائیل

هەولێر-نۆرس پرێس

 ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی  داوایکرد بەپەلە لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەندامانی ئەو وڵاتە کاربکرێت بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و دابینکردنی پاراستنی نێودەوڵەتی فەڵەستین.

ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی نائاساییدا لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بە سەرۆکایەتی میسر کۆبوەتەوە، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین، لەوانەش دەستدرێژی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر شار و کەمپی جنین و ناوچەکانی تری کەناری ڕۆژئاوای .

لە بڕیارەکەیدا کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاندوە، لە ئەگەری ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئەستۆ بگرێت، دەچێتە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست دەربکات بەرەو ڕاگرتنی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان کە پەیوەندییان بە پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکەوە هەیە و پێدانی ئەندامێتی تەواو بە دەوڵەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتوەکان.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ڕۆژی دوشەممە لە جنین و کەمپەکەی دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100 کەسیش برینداربون، کە 20 کەسیان باری تەندروستیان سەختە.