هێزە عێراقییەکان دوو ئەندامی داعشیان لە کەرکوک دەستگیرکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، 4ی تەمموزی 2023، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی دوو ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان راگەیاند کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگای کەرکوک.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگری عێراق، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری لە پارێزگای کەرکوک، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، توانیویانە دوو داواکراو دەستگیربکەن”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەشداریکردووە لە بەئامانجگرتنی کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگای کەرکوک بە تەقاندنەوەی تەقەمەنی، ئەوی دیکەشیان لەو بازگانە جێگیربووە کە داعش دایاننابوو و بەشداریی شەری هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە، پێش رۆژانی رزگارکردن”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو دوو ئەفسەرە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، و لێدوانەکانیان لە قۆناغی یەکەم و لە سیستەمی دادوەریدا تۆمارکراوە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاساکان وەربگرن.