هەولێر – نۆرس پرێس
گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ئەمرۆ سێشەممە، 4ی تەمموزی 2023، رایگەیاند تاڵیبان بڕیاری قەدەغەکردنی ئارایشتگاکانی جوانکاری ژنانی داوە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
ئەمە دوایین سنووردارکردنی ماف و ئازادییەکانی ژنانە کە لەلایەن تاڵیبانەوە سەپێنرا دوای ئەوەی رێگرییان لێکرا لە خوێندن و کارکردن لە زۆربەی کارەکانی ژیانی گشتیدا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی فەرمان بەچاکە و رێگری لەخراپەی حکومەتی تاڵیبان بڵاویشیکردەوە، کۆتا وادەی دیاریکراو بۆ داخستنی ئارایشتگاکانی جوانکاری لەسەرانسەری وڵاتدا بریتییە لە مانگێک، بە پێچەوانەوە خاوەن سەنتەرەکان رووبەڕووی سزا دەبنەوە.
محەمەد سدیق ئەکیف مۆهاجەر، گوتەبێژی وەزارەتی ئەفغانستان بۆ بەرزکردنەوەی چاکە و رێگریکردن لە خراپەکاری، هیچ وردەکارییەکی لەسەر قەدەغەکردنە نوێیەکە نەدا.
عەبدولمەهدی تەنها ناوەڕۆکی بڕیارەکەی پشتڕاستکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.