سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە کرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد.
لەو دیدارەی نێوان شاندەکانی هەردوولا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.