پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و رەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.
ئەمڕۆ 4ی تەموزی 2023، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو.
لەمبارەیەوە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی(70 و 80)ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.
هاوکات سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییدا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.