دەنگۆی چۆڵکردنی دوو بنکەی سەربازی تورکی لە گوندەواری گرێ سپی
گرێ سپی- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشەممە، سەرچاوە خۆجێیەکان بە نۆرس پرێس ڕایانگەیاند کە هێزەکانی تورکیا دوو بنکەیان لە گوندەواری ڕۆژئاوای گرێ سپی، رۆژئاوای کوردستان، چۆڵ کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا “هێزەکانی تورکیا لە بنکەکانیان لە گوندی حارقلی و تل ئەلزەیت” 25 کم باشووری رۆژئاوای گرێ سپی، کشانەوە
ئاماژهیان بهوهشكردووه كه سەرانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی توركیا له كاتی پرۆسهی كشانهوکهدا یاوەری هێزهكانی توركیا بوون.
سهرچاوهیهكی سهربازی رایگهیاند، سوپای سووریا له تۆپبارانه بهردهوامهكانیدا له دوێنێ شهوەوە تا بهیانی ئهمڕۆ، ئهو دوو بنكهیان كردۆته ئامانج.
بەڵام سەرچاوەیەکی خۆجێی دیکە بەدووری زانی کشانەوەبێت، بەڵکو پییوابوو بابەتەکە گۆڕینی هێزەکانە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک لەسەر ئەو هەواڵە لە گوندەواری گرێ سپیەوە لێدوانی نەداوە.
هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 ەوە کۆنترۆڵی گرێ سپی و گوندەوارەکانیان کردووە، ئەمەش لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هێزەکانی تورکیاوە بۆ سەر شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی.