رەققە– نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی شاری رەققە لە رۆژئاوای کوردستان، پیاوێک کوژرا و ژنێکیش بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی “ئەلکەرەمە” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە خێزانی “ئەحمەد ئەلجەلدیان” کردە ئامانج لە خێمەیەکەیاندا لە شارۆچکەی “ئەلکەرەمە”، و دواتر هەڵاتن”.
راشیانگەیاند، بەهۆی بەئامانجگرتنەکەوە، “ئەحمەد الجلد” بە سەختی برینداربووو دواتر گیانیلەدەستدا، پێش ئەوەی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بکرێت، هاوکات هاوسەرەکەی گواستراوەته نەخۆشخانەکانی رە ققه و ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگە هۆکاری بەئامانجگرتنەکە بگەڕێتەوە بۆ “پرسێکی تۆڵەسەندنەوە” لە ئەنجامی شەڕی خێڵ و عەشیرەتەکان، کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لەنێوان خێڵەکانی جەماسا و مودلێجدا روویدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەلجەلد گوندەکەی (حەمرەت جەماسا)ی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی لە شارۆچکەی “ئەلکەرەمە” نیشتەجێ بێت، ئەمەش لە پاشخانی شەڕی خێڵەکاندا، کە تا ئێستا نزیکەی 10 کوژراوی لە هەردوولا بەجێهێشتووە، هاوکات شەڕ لە نێوانیاندا بەردەوامە و جار جارە بۆ تۆڵەسەندنەوە یەکتری دەکەن بەئامانج.