لەئەنجامی تەقەکردن لە ئەمریکا 30 کەس کوژران وە بریندار بوون
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە 2ی تەمموزی 2023 لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی مریلاندی ئەمریکادا، 30 کەس بوونە قوربانی.
پۆلیسی شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی میریلاند لە رۆژهەڵاتی ئەمریکا، رایگەیاندووە کە تەقەکەرەکە هێشتا ئازادە، داوای لە هاوڵاتی ناوچەکە کردووە یارمەتیان بدەن لە دۆزینەوەیدا.
تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانەوە رانەگەیەندراوە و ئاشکرا نەکراوە.
لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، دوو کەس کوژراون و 28ی دیکەش بریندار بوون، کە باری تەندروستی سێ کەسیان ناجێگیرە.
ریچارد وۆرلی لە پۆلیسی بالتیمۆر گوتی: “تەرمی ژنێک لە شوێنی رووداوەکە دۆزرایەوە، هەروەها پیاوێکی پێگەیشتووش لە رووداوەکەدا کوژراوە.”