دانیشتوانی باکووری حەسەکە بە بۆردومانەکانی تورکیا بەخەبەردێن

درباسیە- نۆرس پرێس

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ، دووشەممە، تۆپخانەکانی تورکیا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ گوندەکانی درباسیەیان لە باکووری حەسەکە تۆپباران کرد و ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانی ئەو گوندانە.

شایەتحاڵەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، کاتژمێر پێنج و نیوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گوندی جەتەل و درباسیە، بە تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا، لە خەو هەستان، دواتر تۆپبارانەکە بەرەو گوندی قارەمانیە فراوانتر بووە.

سه رچاوه كه ڕایگه یاند كه توندی بۆردومانه كه وایكردووه كه دانیشتوانی قارەمانیە، به پێ یان بە هاوکاری خاوەن ئۆتۆمبێلەکان، بەرەو گوندەكانی تل كەدیش و تل حیسان بەئاراستەی باشوور بڕۆن.

بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان کە لە کاتی تۆپبارانەکەدا لە گوندەکە بوون، ژمارەی ئەو گولانەی لە چواردەوری گوندەکە کەوتوون، نزیکەی 6 گولە بوون.

بە وتەی شایەتحاڵەکا، لەگەڵ وەستانی تۆپبارانەکەدا، ژمارەیەک لە دانیشتووان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بەشێکیشیان چوونەتە حەسەکە.

تا ئەمڕۆش، ئەو گوندانەی باکووری حەسەکە کە دەکەونە سەرهێڵەکانی بەرکەوتن، دوای کەمبوونەوەی پەرەسەندنە توندوتیژەکانی تورکیا کە لە مانگی رابردوودا دەستیان پێکرد، ئارامیەکی ڕێژەییان بەخۆوە بینی، بە تایبەت لە گوندەکانی تەل تەمر و زەرگان.