عێراق.. 8 ئەندامی داعش دەستگیرکران

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمرۆ شەممە، 1ی تەمموزی 2023، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری سەر بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە راگەیاند.

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو هەشت چەکدارە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار و کەرکوک دەستگیرکراون.

ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بە جیا و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری هاتوون، بەو پێیەی بە دانانی “بۆسەی توند” ئەنجامدراون، بەپێی بەیاننامەکە.