بۆ یه‌كه‌مجار؛ حوكمی ئه‌وانه درا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق
سلێمانی-نۆرس پرێس
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌مڕۆ دادگایه‌كی عێراقی حوكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر چواركهسدا سه‌پاند به تۆمه‌تی موشهكگرتنه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كه زیانی به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق گه‌یاند.
ئه‌و حوكمه یه‌كه‌مجاره له عێراق بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كرێت كه له ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه گلاون، یاخود ئه‌و شوێنانه به ئامانج ده‌گرن كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی-یان تێدایه.
له 28 كانونی دوه‌می رابوردو، هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداو زیانی مادی به دو فڕۆكه گه‌یاند كه له‌سه‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ستابون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، چوار كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخه‌وه حوكمی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه‌و ناوبه‌ناو هێرشی موشه‌كی ده‌كرێته سه‌ر.
لەسەرەتای ساڵی نوێوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق چڕبونەوە.
له 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابوردو، ئه‌ركی شه‌ڕكردنی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق كۆتاییهات و ته‌نها وه‌ك راوێژكار ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماونه‌ته‌وه.
گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك راوێژكارانی بیانی له عێراقدا بمێنن و رایده‌گه‌یه‌نن له هه‌ركوێ بن به ئامانجیان ده‌گرن.
لەسەرەتای ئەمساڵدا سه‌ركرده‌كانی گروپه چه‌كداره نزیكه‌كان له ئێران، له ساڵیادی كوژرانی قاسمی سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه “به ده‌رچونی هێزه بیانییه‌كان تۆڵه‌ی ئه‌و دو كه‌سه ده‌كرێته‌وه.”
له 5ی كانونی دوه‌می 2020، كاتێك قاسمی سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه شیعه‌كانه‌وه لە ئەنجومەنی نوێنەران كه زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێكدەهێنا، به‌بێ ره‌چاوكردنی خواستی كورد‌و سوننه، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق دهركردو مەبەستی سەرەکیشیان ئەمەریکا بو.
له ساڵی 2014دا دوای ئه‌وه‌ی داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی داگیركرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه 80 وڵات له خۆده‌گرێت هاتنه ناو عێراقه‌وه.
پاش چوار گه‌ڕی دانوستان له نێوان حكومه‌تی عێراق و واشنتن، له 26ی ته‌موزی 2021 گه‌شتنه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به ئه‌ركی شه‌ڕكردن له عێراقدا بهێنن و ئه‌ركیان بۆ راوێژكاری و مه‌شقكردن به هێزه عێراقییه‌كان بگۆڕدرێت..