کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران برینداربوو

هەولێر-نۆرس پرێس

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنوری “هەنگەژاڵ” بەسەختی برینداربوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کۆڵبەرێک بە ناوی شیرکۆ و خەڵکی گوندی حەوتاش-ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران، ڕان و سمتی ئەو کۆڵبەرە بەسەختی برینداربوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی و تیمارکردن بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پێی ئامارەکان، لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا لانیکەم 44 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کوژراون و برینداربونە، کە 34 کەسیان 77% بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بونەتە قوربانی.