هەولێر – نۆرس پرێس
کۆمپانیای مێتای ئەمریکی، بریاریداوە هەموو چالاکییەکانی لە وڵاتی کەنەدا رابگرێت لە دوای پێبژاردنی یاسایی لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.
هەفتەی رابردوو وڵاتی کەنەدا بریاریدا پێبژاردنی یاسای لە بەرامبەر هەردوو تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبوک بکات کە خاوەندارێتیان دەگەرێتەوە بۆ کۆمپانیای مێتا.
پێبژاردنەکە بە هۆی ئەوەوە بوو چەند ئەکاونت و پەیجێک لەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە هەواڵی هەڵەیان بڵاوکردوەتەوە، بەڵام لە بری سزادانی ئەو پەیج و ئەکاونتانە؛ پەرلەمانی کەنەدا بریاریداوە بە سزادانی ئینستاگرام و فەیسبوک.
ئەم کردارە بووەتە هۆکاری نیگەرانی کۆمپانیای مێتای خاوەنی ئەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە و بریاریداوە بە راگرتنی کارەکانی لە کەنەدا بە یەکجاری.