لە دەرعا کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
دەرعا- نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی دەرعا لە باشوری سوریا شەڕێکی چەکداری ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسیش برینداربوون.
سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، دەوریەیەکی لیوای هەشت لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی ئەلسەحوە و گوندی جەبیب لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا لەگەڵ گرووپێکی چەکداریدا توشی پێکدادان بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێکدادانەکەدا کەسێک بە ناوی “سوهەیل عەلی جهەیم” گیانی لەدەستداوە، هەروەها فەیسەڵ ڕوبیدان و محەمەد جهەیم و گەنجێکی تریش ناسنامەکەی تائێستا ئاشکرا نەبووە برینداربوونە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری بەسری شام و بارودۆخیان جێگیرە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کوژراوەکە و بریندارەکان هەموویان خەڵکی شاری شەهبای سەر بە پارێزگای سوەیدایی باشووری سوریان.