حەسەکە.. ئاگرێک کوژینرایەوە کە سەرچاوەکەی سوتانی هەزار لیتر گازوایل بوو
حەسەکە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، توانیان ئاگرێک بکوژێنێتەوە کە بە مۆلیدەیەکی کارەبایی و تانکی بەرمیلێک کە هەزار لیتر گازۆیلی تێدابوو هەڵگیرسابوو، لە باڵەخانەیەکی ناوەندی شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
ئاگرەکە لە مۆلیدەی کارەبایی کە لەسەر سەقفی باڵەخانەکە دانراوە، کەوتۆتەوە، پاشان تەشەنەی سوندووە بۆ تانکیەکی سووتەمەنی کە لەسەر باڵەخانەکە دانرابوو، بەو هۆیەوە بڵێسەی ئاگرەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزبووەتەوە.
ئەحمەد مەهیدی، کارگێڕ لە تیمی ئاگرکوژێنەوەی حەسەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین کە لە مۆلیدەیەکی کارەباییەوە کەوتەوە و بڵاوبووەوە بۆ پێنج تانکی سووتەمەنی بە توانای پێنج بەرمیل، کە نزیکەی هەزار لیترە، لەسەربانی باڵەخانەیەک لە ناوەندی شەقامی فەلەستین لە شاری حەسەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رێگەیان لە ئاگرەکە گرتووە کە بگاتە باڵەخانەکانی دراوسێ یان نهۆمەکانی خوارەوەی هەمان باڵەخانە.