پزیشکانی بەریتانیا هۆشدارییاندا لەبارەی جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی کە بە خێرایی “دەبێتە پەتایەک لەنێو منداڵاندا”
هەولێر – نۆرس پرێس
پزیشکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، ژمارەیەک کچ و کوڕ لە تەمەنی خوێندنی سەرەتاییدا بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە “بە توندی نەخۆش کەوتوون”.
ئامارەکانی دەزگای تەندروستی ئینگلتەرا دەریدەخەن لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 15 حاڵەتی خەواندنی منداڵانی تەمەن نۆ ساڵ و کەمتر لە نەخۆشخانەکان تۆمارکراوە.
پرۆفیسۆر ئەندی بوش، پزیشکی سییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ برۆمپتۆن لە ڕۆژئاوای لەندەن دەڵێت، ئەو ئامارانە “ترسناکن”.
روونیشیکردەوە، “منداڵانی بچووک بەرکەوتەی ماددەی ئالوودەبوون و ژەهراوی دەبن، کە هەندێکیان نازانن چییان تێدایە”.
هاوکات مەترسییەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنیان خستۆتە ڕوو و دەڵێن:”
• بەکارهێنانی توندی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانێت لە نەخۆشخانە بیانخەوێنێت
• لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدا بن
• دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی سییەکان، داڕمانی سییەکان
• دزەکردنی هەوا لە سییەکان
• پڕبوونی سییەکان بە چەوری”
لەلایەکی دیکەوە پزیشکەکان لە بەریتانیا هۆشدارییاندا لەوەی جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی “بەخێرایی دەبێتە پەتایەک لەنێو منداڵاندا”، چونکە داوایان لە حکومەت کرد ئەو جگەرە ئەلیکترۆنییانە قەدەغە بکات کە بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت.
کۆلێژی پزیشکی منداڵان لە بەریتانیا هۆشداری داوە کە “بەرهەمێکی بێ مەترسی نییە و دەتوانێت بە هەمان شێوە ئالوودەبوون بێت، ئەگەر زیاتریش نەبێت لە جگەرەی ئاسایی”.