هەولێر-نۆرس پرێس
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، کە بەم دواییە پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە کرد، هەواڵێکی خۆشی لە خولی فەرەنساوە پێگەیشت.
ئەکاونتی فەرمی خولی فەرەنسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” ڕایگەیاند، کە لیۆنێل مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی بیانی لە پێشبڕکێکەدا لە ماوەی وەرزی ڕابردودا بەدەستهێنا.
مێسی لە دوو وەرزی ڕابردودا لە خولی فەرەنسا درێسی سانجێرمانی پۆشیبوو، پێش ئەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە فەرمی ڕۆیشتنی خۆی لە یانەكە ڕاگەیاند.
مێسی بە گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیو پەیوەندی بە ئینتەرمیامیەوە کرد بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار، ئەم ژمارەیەش موچەی ئەو یاریزانەیە و پاداشتی گرێبەستکردن لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی دوای وازهێنانی پشکی لە خاوەندارێتی یانەکەدا بەدەستهێناوە.
ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەدرێژایی ئەزمونی لە خولی ئەمریکیدا پارەی زیادە لە 3 سپۆنسەری یانەی ئینتەر میامی وەردەگرێت.