پزیشكان هۆشداری لەبارەی 6 نیشانەوە لەناو دەمدا دەدەن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەردەخات

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرەڕای نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشی شەکرە، کە دەتوانرێت بەدیبکرێت و بەزۆری بریتییە لە تینوێتییەکی زۆر و زیادبوونی پێویستی میزکردن، بەڵام 6 نیشانە هەیە کە لەوانەیە لە دەمدا دەربکەون کە هۆشداری لەم نیشانانە دەدرێت لەلایەن پزیشکانەوە.

رۆژنامەی “زە سەنی” بەریتانی لە زاری یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، پشکنینی بەردەوامی دەم و ددان لەکاتی شوشتنی ددانەکاندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی زوو دەرکەوتنی نەخۆشی شەکرە.

پزیشکی پسپۆڕی ددان لە ئەمریکا، 6 نیشانەی سەرەکیان لە دەمدا دەستنیشان کردووە کە ئاماژەن بۆ نەخۆشی شەکرە.

•      بۆنی ناخۆشی دەم

•      بۆنی میوەیی ناودەم

•      ئاوسانی پووک و سووربوونەوە

•      خراپبوون و لەدەستدانی ددان

•      برین

•      کۆکەی توند

تووشبووانی شەکرە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی پووک زیاترە، ئەمەش دەکرێت مەترسیدارتر بێت، ئەم نیشانەیە بە واتای هەوکردنی پووک و ئێسکی دەوروبەری ددانەکان دێت.

نەخۆشی پووک دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم و تەنانەت لەدەستدانی ددانەکانیش.

دەزگای تەندروستی نیشتمانی لە بەریتانیا رایدەگەیەنێت، نەخۆشی پووک هۆکاری نیشتنی خوێیەکانی کالسیۆم و فۆسفۆرن لەسەر ڕووی قەتماغەکە، ئەم خوێیانەش لە ناو لیکدا هەن، بەم شێوەیە کلس دروست ئەبێت. هەندێ میکرۆب بە دروست کردنی ماددەی ئەندامی لە دروست بوونی کلسدا بەشداری دەکەن.

هاوکات نەخۆشی شەکرەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم بەهۆی کەمی لیکەوە، ئەمەش یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی بەکتریا دەدات، هەروەها هاوسەنگی و شۆردنی ترشەڵۆکەکانی دەوروبەری ددان و پووک.