فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری برادۆست لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووهەم رۆژە لەسەریەک، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری چیای برادۆست، لە هەرێمی کوردستان، بۆردمانی چیایی “بەربزین” و”گەرواسنگا” و گوندی “بێرکمەیان” دەکەن.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە ناوچەکەوە بە ئاژانسە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، کە دوێنێ یەکشەممەش تورکیا لەسنووری برادۆست، بۆردومانی چیای بن قەلاتە و گوندی بێرکمەیان کردووە، بەھۆی بۆردومانەکانیشەوە زیانێکی زۆر بە ژینگە و دارستانی ناوچەکە کەتووە.

ئەمڕۆش بە هەمانشێوە، بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە بەردەوام بووە، کە هاوڵاتیانی کۆچەری تێدا نیشتەجێن، بۆردومانەکانیش ترس و دڵەراوکێی لەی کۆچەرییەکانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە و بووەتە رێگر لەبەردەم ئەنجامدانی کاروبارەکانی رۆژانەیانن، ئەمەجگە لەوەی کە تا درەنگانی دوێنێ شەویش فرۆکەی چاودێری بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕایەوە.