دوو رێپێوان لە حەسەکە و قامیشلۆ بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بەرێوەچوو

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، 25ی حوزەیرانی 2023، دەیان کەس لە دانیشتووانی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، لە باکووری سووریا، هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ئیدانەکرد.

 ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردوو، درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەر، لە گوندی بەیاندور لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ، “یوسرا دەروێش” و هاوسەرۆکی “لیمان شوێش” و شۆفێرەکەیان، “فورات تۆما” گیانیان لەدەستدا، و هاوکات هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆن قامیشلۆ “گابی شیمۆن”، برینداربوو.

بەشداربووان لافیتەیەکیان هەڵگرتبوو کە بێدەنگی نێودەوڵەتییان سەبارەت بە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورکیا ئیدانە دەکرد، و داوای وەستاندنی هێرشەکانیان دەکرد.