فەرماندەیەکی “سوپای نیشتمانی” بە تەقینەوەی بۆمبێک لە عەفرین بریندار بوو

عەفرین – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، 25ی حوزەیرانی 2023، فەرماندەیەکی سوپای نیشتیمانی نزیک لە تورکیا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەی لە کامپی حەرەش ئەلزەیدیە لە ناوچەی عەفین برینداربوو.

فەرماندەیەکی سوپای نیشتمانیی لایەنگری تورکیا، لە کەمپی حرش ئەلزەیدیە لە باکووری شاری حەلەب، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی برینداربوو.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سەرۆکی سوپای نیشتمانی، عەبدولڕەحمان ئەلجاسم لە کاتی چوونە ناو ئۆتۆمبێلەکەی برینداربوو، ئەمەش بووە هۆی  بڕینی پێیەکانی و دەستی.

لە ساڵی 2018ەوە  گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا کە نزیکن لە تورکیا، دەستیان بەسەر عەفریندا گرتووە، لەو کاتەوە چەندین پێشلکردنی مافی مرۆڤ و ناسەقامگیرییەکی زۆر لەنێوان گروپەکانیان روویداوە.