هەولێر – نۆرس پرێس
ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی هۆکاری شکستی هەڵبژاردەی پێشووی پاریس سانجێرمان لە وەرزی رابردوودا دەدرکێنێت.
لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی ئێن سپۆرت مێسی گوتی: “دیارە تەمەنم 35 ساڵە، ئیتر هەمان ئەو یاریزانە نیم کە ساڵانێک لەمەوبەر لە بەرشەلۆنە یاریم دەکرد “.
لیو ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزی یەکەمم لەگەڵ پاریس سانجێرمان، رووبەڕووی چەندین ئاستەنگی بوومەوە، بەڵام لە وەرزی دووەمدا دۆخەکە زۆر باشتر بوو.
جەختیشیکردەوە، دانانی مۆندیال لە ناوەڕاستی وەرزدا وزەیەکی زۆری ئێمەی بۆخۆی برد، هەندێک یاریزان درەنگ گەڕانەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان، هەندێکی دیکەش پشووی زیادەیان وەرگرت.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:” ژمارەیەکی زۆر یاریزانیش پێکانیان هەبوو، ئەمەش راهێنەرەکەی ناچارکرد پلانی تیپەکە بگۆڕێت، ئێمەش ئەندامە زۆر گرنگەکانمان لەدەستدا، بەتایبەتی نەیمار”.
لە کۆتاییدا وتەکانیدا رایگەیاند: “بەڵام بە گشتی ئاستی ئێمە لە خولی فەرەنسا یان چامپیۆنزلیگدا دوای مۆندیال کاریگەریی خراپی کەوتەسەر، چونکە تیمەکانی تر بە خێراییەکی جیاواز دەستیان بە ژیانی وەرزشی خۆیان کردەوە”.