هەولێر – نۆرس پرێس
گرووپى ڤاگنەر لە راگەیەندراوێکدا، رەزامەندى خۆیان دەربڕى بۆ ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانى سوپاى رووسیا.
ئێستا لە رووسیا، ترس و دڵەڕاوکێ نەماوە و جۆرێک لە سەقامگیری رووی لە مۆسکۆ کردۆتەوە، هاوکات یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر رایگەیاند، پێشڕەوی هێزەکانیان بە ئاراستی پایتەختی رووسیا وەستاندووە و دەگەڕێنەوە بنکە سەربازییەکانیان.
ئێوارەى رۆژى هەینى، 23ی حوزەیرانی 2023، لە گروپى تێلێگرام چەکدارانى ڤاگنەر، پەیامێکى فەرماندەکەیان بڵاوکرایەوە و داواى کرد لەدژى پلانێکى رووسیا هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بوەستێنن و بەرەو مۆسکۆ بەڕێبکەون.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، دوای ئاگربەستەکە وێنەیەکی هێزەکانی رووسیا و بەشێک لە فەرماندەکانى ڤاگنەرى بڵاوکردەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکگرتوویی و پێکەوەژیانی هێزەکانیان.
لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکرایەوە، پریگۆژین، دەستەی دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، گوتى” ئێمە زۆر دڵخۆشین کە تاوەکو ئێستا توانیومانە خۆمان لە خوێنڕشتن بپارێزین”.
هەروەها گوتى، لە 23ی حوزەیراندا، هێزەکانیان دەستیانکردووە بە جوڵە بە ئاڕاستەى مۆسکۆ بۆ هێنانەدى داپەروەرى.
هاوکات، ئەلێکسەندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلارووس لە دوا خولەکەکاندا وەڵامی چاکەکانی پووتینی دۆستی دایەوە و گرووپی ڤاگنەری رازیکرد بکشێنەوە، لەبەرامبەردا گەرەنتی سەلامەتییان دەکرێت.