ڕووسیا هێرشی نوێ دەکاتە سەر گوندەوارەکانی ئیدلیب
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا، بۆ دووەمجار لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، هێرشی ئاسمانیان کردە سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە گوندەوارەکانی ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی لە بنکەی حمەیمیمەوە فڕی و بە چوار هێرشی ئاسمانی گوندی بەسبەت لە قەزای بەدامەی گوندەوارەکانی جسر ئەلشوغور لە ڕۆژئاوای ئیدلیبی کردە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە ئەو کێڵگانەیان کردووەتە ئامانج کە شوانەکانی تێیدا نیشتەجێن، ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نێوان دوو خاڵی هێزەکانی تورکیا، کە لە نزیک شارۆچکەی بادامە و شارۆچکەی مەراند لە ڕۆژئاوای ئیدلیب جێگیرکراون.
ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەی جەبەل شەیبان لە جەبەل تورکمان لە باکوری لازقیە دەستپێکرد کە ناوچەیەکی سنورییە لەگەڵ تورکیا و لە ماوەی نزیکەی پێنج ساڵدا بۆ یەکەمجار بۆردومان کران.