“رایتس وۆچ” داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکانی سوریا دەکات

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، 23ی حوزەیرانی 2023، هیومان رایتس وۆچ و 102 رێکخراوی سوریی و نێودەوڵەتی داوایان لە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، دەنگ بدەن بۆ دامەزراندنی دەزگایەکی مرۆیی کە هەوڵی ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکانی سوریا بدات.

پەیامەکە لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ 193 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە، بریارە لە 26ی حوزەیران دەنگدان لەسەر بریاری دامەزراندنی یەکەیەکی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا ئەنجام بدرێت.

لویس شاربۆنۆ، بەرێوەبەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “ئەو خێزانانەی کە بە نائومێدیەوە هەوڵدەدەن چارەنووسی کەسە ونبووەکانیان لە سوریا بزانن، بیرۆکەی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی مرۆیییان هێناوەتە ئاراوە کە خەمی زانینی ئەوەی بەسەر ئازیزانە ونبووەکانیاندا هاتووە”.

 هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند،” وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانەش رژێمی سوریا و رووسیای هاوپەیمانی، قەرزاری هەزاران خێزانی ئازارچێشتوون کە دەنگ بەو دەستپێشخەرییە گرنگە بدەن”.

واچ ئاماژەی بەوەشکردووە، دامەزراندنی ئەم دامەزراوە نوێیە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پێدانی وەڵامی لەمێژینە کە بەدواداچوون بۆ ئەو خێزانە سورییە بێشومارانەی کە لەمێژە تووشی زیان و نادڵنیایی بوون ئەنجام دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وڵاتانی ئەندام کاربکەن بۆ پشتگیریکردن لە دامەزراندنی ئەم دەستەیە بە دەنگی ئەنجومەنی گشتی، هەروەها دڵنیابن لەوەی کە بە تەواوی لە بودجەی ئاسایی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، هەروەها هەموو پشتیوانی و سەرچاوەیەکی پێویستی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەی.