داعش دەرئەنجامی ئەو هێرشانە ئاشکرا دەکات کە هەفتەی رابردوو ئەنجامیداوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، 23ی حوزەیرانی 2023، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەرئەنجامی ئەو هێرشانەی ئاشکراکرد کە دەڵێت هەفتەی رابردوو لە سوریا و عێراق و بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا ئەنجامی داوە.

رۆژنامەی ئەلکترۆنی ئەلنەبا کە نزیکە لەو رێکخراوە، کە لە لیستە تیرۆریستییە جیهانییەکاندا هاتووە، رایگەیاندووە، ئەندامەکانی داعش هەفتەی رابردوو حەوت هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، چوار لەو هێرشانە لەو ناوچانە بوون کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراون ، و سێ لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵکراون، کە لە ئەنجامدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

رۆژنامەی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامانی رێکخراوەکە سوپای عێراقیان لە باکووری بەغدا و سەلاحەدین و کەرکوک و دیالە و دیجلە کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانی لەدەستداوە و تێکشکاندنی سێ ئۆتۆمبێلی لێکەوتووەتەوە.

لە رۆژئاوای ئەفریقا ئەو رێکخراوە توندرەوە 16 کەسی کوشتووە و بریندار کردووە، لە رۆژهەڵاتی ئاسیاش باسی لە هێرشێک کرد کە لە ئەنجامدا شەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.