هەولێر-نۆرس پرێس
پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی نوێیان له‌سه‌ر ڕووداوی تێكشكانی ژێرده‌ریایی تیتان و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناو ژێر دەریاییەکەوە ئاشكراكرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممە پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پارچه‌یەكی پاشماوه‌ی ژێرده‌ریایی تیتانیان له قوڵایی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی دۆزیوەتەوه کە بۆ گه‌شتێك چوونەتە قوڵایی زه‌ریای ئه‌تڵه‌س بۆ بینینی پاشماوه‌كانی كه‌شتی تایتانیك، پێنج كه‌سیان تێدابووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدان.
هەروەها پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان ئەوەشیان ئاشكرا كرد لە دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو ژێرده‌ریای تیتان ڕوویداوه و بەو هۆیه‌وه ژێرده‌ریاكه تێكشكاوه.
ئاشکراشی دەکەن كه پارچه‌كانی ژێرده‌ریاكه‌یان له دووری 487 كیلۆمه‌تر له كه‌شتی تایتانیك دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌ی ژێرده‌ریایی تیتان له رۆژی یه‌كشه‌ممەی ڕابردووه‌وه ڕووی دابێت و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناوی گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناو کەشتیەکەوە، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پێكهاتوون له: هه‌میش هاردینگ ملیاردێری به‌ریتانی، پۆل هێنری فڕه‌نسی كه ده‌ریاوانی ژێرده‌ریاكه بووه، ستۆكن ره‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای(ئۆشیه‌ن گه‌یت)تایبه‌ت به گه‌شتی بینینی پارچه تێكشكاوه‌كانی تایتانیك، هەروەها بازرگانی پاكستانی شازاده داوود و سلێمانی كوڕی.