ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، کاروانێکی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە رێگەی دەروازەی ئەلتەرنیە-سەراقیب لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلیبەوە هاتووەتە ناو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شام لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشقەوە هاتبوون.
یەکەم کاروانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژکردنەوەی هاتنی هاوکارییەکان بۆ سوریا.
سەرچاوەیەک لە تەحریر شام ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 10 بارهەڵگر کە کەرەستەی خۆراک و تەندروستی و پەروەردەیی تێدابووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقەوە چوونەتە ژوورەوە، لەوێ فەرمانگەی گەشەپێدان پێشوازی لێکردن و سەرپەرشتی گواستنەوەیان بۆ کۆگاکانی نزیک شارۆچکەی سەرمەدا لە گوندەوارەکانی باکووری ئیدلیب کردووە.
لە ساڵانی 2021 و 2022 زیاتر لە 150 بارهەڵگری فریاگوزاری هێلی نێوان حکومەتی سوریا و تەحریر شام هاتوونەتە ناوەوە.