هەولێر- نۆرس پرێس
كه‌شناسێكی عێراق ئاشكرایده‌كات، له رۆژانی داهاتوودا، له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه. پێشبینی ئەوەشیکرد کە پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی باشووری عێراق بگاته 49 پله‌ی سیلیزی.
سادق عه‌تییه كه‌شناسی دیاری عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له رۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق به‌رزده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی باشووری عێراق.
کەشناسەکە باسی له‌وه‌شكردووه، له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، كه‌شوهه‌وای هاوینه و گه‌رما ده‌ستپێده‌كات.
پێشبینی دەكرێت پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌غدا له نێوان 44 تاكو 46 پله‌ی سه‌دی بێت، هه‌روه‌ها له ئه‌نبار 42 تاكو 44 و له شاره‌كانی باكور و هه‌رێمی كوردستانیش له نێوان 42 تاكو 45 و هه‌روه‌ها له باشووریش 47 تاكو 49 پله‌ی سیلیزی بێت.