“وەک ئاماژەیەکی نیازپاکی” کازاخستان ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوە نوێیەکان سەبارەت بە سوریا رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمرۆ پێنجشەممە، 22ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ئامادەیی وڵاتەژەی راگەیاند بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوە نوێیەکان سەبارەت بە سوریا، وەک “ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی”.

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان لە راگەیەندراوێکی رایگەیاندووە، ئەگەر بەشداربووانی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە سووریا بە هەمان شێوەی کۆبوونەوەکەی ئاستانە داواکارییەکی بەکۆمەڵ بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لە دەرببرن، کازاخستان ئامادەیە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە وەک ئاماژەیەکی نیازپاکی لەبەرچاو بگرێت.

سێشەممە و چوارشەممەی رابردوو، پایتەختی کازاخستان میوانداری خولی بیستەمی دانوستانەکانی “ئاستانە”ی کرد سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی سوریا، بە بەشداری نوێنەرانی رووسیا، تورکیا، ئێران، حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن، هەروەها نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیر پێدەرسن.

کازاخستان لە ماوەی زیاتر لە 6 ساڵدا لە کۆی 20 خولی وتووێژ، 18 کۆبوونەوەی لەو جۆرەی میوانداری کردووە.