لە سەرێ کانی بە تەقەی جەندرمەی تورکیا کەسێک کوژرا و چەند کەسێکیش بریندار بوون

راس ئەلعەین – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی حوزەیرانی 2023، لە گوندەواری رۆژئاوای سەرێ کانی، لەرێگەی تێپەڕاندنی سنوورەوە، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور”جەندرمە” کەسێک کوژرا و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکانی “پۆلیسی مەدەنی” لە راس ئەلعەین رایانگەیاند، جەندرمەی تورکیا  کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنییان کردە ئامانج، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا لە میحوەری تەل حەلەفەوە، لە رۆژئاوای راس ئەلعەین، بەرەو خاکی تورکیا بپەڕنەوە لە دەوروبەری کاتژمێر 2ی سەر بەلەباینی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی گەنجێک بەناوی عەبدولکەریم خۆجە و برینداربوونی 3 کەسی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی ناوچەکە توانیویانە بریندارەکان لە ناوچەکە دووربخەنەوە و بە ئۆتۆمبێلەکانیان بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ژنێک و گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو تورکیا لە گوندەواری راس ئەلعەین لەلایەن جەندرمەکانەوە تەقەیان لێکرا.