توێژینەوەیەک سوودەکانی خەوتن لە رۆژدا ئاشكرادەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە، خەوتن لە رۆژدا دەبێتە هۆی ئەوەی هەستکردن بە چالاکبوونەوە و نوێبوونەوەی جەستە و مێشک.

توێژینەوەیەک کە پشتی بە داتاکانی کەسانی تەمەن 40 بۆ 69 ساڵ بەستووە، دەریخستووە کە خەوتنی رۆژانە دەتوانێت رێژەی بیرەوەری مێشک چالاکبکات لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەم حاڵەتە زیاتر دەبێت.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، تێکڕای جیاوازی قەبارەی مێشک لە نێوان ئەو کەسانەی کە زۆر دەخەون و ئەوانەی کە ناخەون، بەمەش تەمەنی پیربوون 2.6 ساڵ درێژدەکاتەوە  بۆ 6.5 ساڵ.

لە لێدوانێکدا لەسەر ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، نووسەری سەرەکی دکتۆر ڤیکتۆریا گارفیڵد، لە ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی بۆ تەندروستی و پیربوون لە زانکۆی کالیفۆرنیا، گوتی: “دۆزینەوەکانمان ئەوە پیشان دەدەن کە بۆ هەندێک کەس، خەوی کورت لە رۆژدا یارمەتیدەر دەبێت لە مانەوە مێشک بە تەندروستی”.