کەوتنەوەی ئاگرێک لە چیای هاوار لە عەفرین
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە ئاگرێک بەشێکی زۆری درەختەکانی دارستانی چیای هاواری لە باکووری رۆژئاوای شاری عەفرین، سوتاند، کە لەلایەن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئاگر لە دارستانەکانی چیای هاوار کەوتەوە و زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاند و زیاتر لە 90 درەختی چیاکە سووتاوە، کە دەرچەیەکی گرنگی ژیانەوانییە لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای کارکردن بۆ چەند کاتژمێرێک، بە بەکارهێنانی ئاو و شێوازی دابڕانی ئاگر، ئاگرەکەیان کوژاندەوە، بەهۆی سەختی زەوی ناوچەکە و نەتوانینی گەیشتن بە هەندێک شوێنی ئاگرەکە بەهۆی دوورییەکەی، ئاگرەکە تەشەنەی سەند بۆ ناوچە گەورەکان بەهۆی وشکی لق و چیمەنەوە.
گروپەکانی سەر بە تورکیا لە ساڵی 2018ەوە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیان کۆنتڕۆڵ کردووە و لە دوای کۆنتڕۆڵکردنیانەوە لە ڕێگەی داربڕین و کاری تێکدەرانەوە، سروشتی ناوچەکەیان پێشێلکردووە، هەروەها هەزاران نەمامیان لە رەگەوە هەڵکێشاوە، بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر خاکەکەی.