سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکی کۆبووەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو “دانا سترۆل”، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگریی ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كرد كه پێکهاتبوون لە “جه‌نه‌راڵ ماكفارلان” فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سوريا و ژماره‌يه‌ك له ديپلۆماتكاران و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگری و باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا و كونسولخانه‌ى گشتييان له هه‌ولێر.
ئاژانسی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێنراوێکدا گوتی: ” له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تاوتوێ كران.”
هەر لە راگەێنراوەکەشدا هاتووە کە “هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه‌يه و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سكه‌وته ئه‌منييانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون. له‌مباره‌يه‌وه شاندى ئه‌مه‌ريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه”.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، هه‌ردوولا پێویستی و گرنگيى به‌رده‌واميى كار و هه‌وڵى زياتريان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وەتەوە، له‌مباره‌يه‌وه شاندى ئه‌مه‌ريكى سوپاس و پێزانينيان پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كردووە بۆ هه‌وڵ و كۆشش و رۆڵى كاراى له پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكايان بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه‌تەوە و سڵاو و رێزى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكايان به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياندووە.
جێگای ئاماژەیە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوون.