هەولێر – نۆرس پرێس
گۆڕانکاری کەشوهەوا کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی خەڵک هەیە سەبارەت بەوەی لە کوێ کار بکەن و چ بەرهەمێک بکڕن و چەند منداڵیان ببێت.
لەم چوارچێوەیەدا 53%ی دایک و باوکان دەڵێن گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر بڕیارەکەیان هەیە سەبارەت بە منداڵبوونی زیاتر، ئەمەش بەگوێرەی راپرسییەکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوەی جیهانی “مۆرنینگ کۆنسڵت ئەنجامدراوە.
راپرسییەکە کە لە نێوان 18 بۆ 26ی ئایاردا کراوە، زیاتر لە پێنج هەزار دایک و باوک لە هیندستان، مەکسیک، سەنگاپورە، ئەمریکا و بەریتانیا بەشدارییان کرد، دەرکەوتووە کە نزیکەی هەموو دایک و باوکان کە 91%یان نیگەرانن لە گۆڕانی کەشوهەوا.
کاریگەرییە تایبەتەکانی نیگەرانییان بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما (62%)، کەمیی ئاو (51%)، گۆڕانی ئاستی دەریا (43%)، و رووداوە توندەکانی کەشوهەوا (43%).
زیاتر لە نیوەیان پێیان وایە کە تا رادەیەکی زۆر بەرپرسیارێتی کۆمپانیاکانە کە کوالێتی بەرهەمەکان بەرزبکەنەوە و لە کاتێکدا تەنها 36%ی دایک و باوکان دەڵێن بەرپرسیارێتی کڕیارە کە کۆمپانیاکان هان بدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەردەوام کاربکەن.