هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ چوارشەممە، 21ی حوزەیرانی 2023، هێزە عێراقییەکان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، “تیرۆریستێک لە پارێزگای ئەنبار لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەتووی هێزە هەواڵگرییەکان لە قەزای رومانە دەستگیرکرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارە دەستگیراوەکەی داعش پۆستێکی دیاری ناو رێکخراوەکە هەبووە، کە وەک یاریدەدەری بەرپرسەی باڵی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەی جەزیرە لەگەڵ رێکخراوەکەدا کاردەکات.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەوڵگری لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویانە تیرۆریستێکی رێکخراوی تیرۆریستی (داعش) لە قەزای ئەبوغرێب دەستگیربکەن، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی مادەی 1/4ی تیرۆر هەبووە، و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە”.
عێراق و هێزە ئەمنییەکانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیونە سەربازییەکان لە دژی داعش، هاوکات داعشێش ناوبەناو هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنیەکان و دانیشتووانی ناوچە سینوریەکان.