هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.
لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانەکرا کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە.
تەوەری سێیەم تایبەت بوو بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.