حکومەتی سوریا دراوی پێنج هەزار لیرەیی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندی سوریا دراوێکی بە بڕی پێنج هەزار لیرە دەرکرد، کە هاوشێوەی دراوە کۆنەکەیە، بە جیاوازییەکی کەمەوە.

دەرکردنی ئەم دراوە نوێیە دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک لە دانیشتووان تووشی کیشەبوون لە وردکردنەوە و بەکارهێنانی 5000 لیرەیی پێشوودا، چونکە پارەگۆڕەکان پێیانوابوو کە ساختەکراون.

بانکی ناوەندی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، دراوی 5000 لیرەی سورییان خستۆتە بازاڕەوە، کە لە ساڵی 1444ی کۆچی ساڵی 2023ی زایینی دەرچووە، هەمان دیزاینی پێشووی دراوەکەی هەیە کە لە بازاڕدایە.

  ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازی هەیە لە قەبارەی ئەو ژمارەی کە لە سەر دراوەکەیە لە لای پێشەوەی دراوەکە و گۆڕینی تایبەتمەندی هەڵکۆڵینی وردبینی ژمارە 5000 بە چاپی چەسپاوی ژمارەکە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەرزکردنەوەی تایبەتمەندیی ساختەنەکردنی و تایبەتمەندییەکانی دیکەی دراوەکە بەبێ دەستکاریکردن هێڵدراوەتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی