مەترسییەکە بەردەوامە.. داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تیرۆرکردنی کارمەندێکی بەڕێوبەری خۆسەری راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە رێگەی ئاژانسەکانی نزیک لەخۆیەوە، بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی کارمەندێکی بەڕێوبەری خۆسەری گرتەئەستۆ، لە شارۆچکەی “دەحلە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

دوێنێ عەلی ئەحمەد، دانیشتووی شارۆچکەی دەحلەی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر رایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان کە بەسواری ماتۆڕسکیلەوە بوون، تەقەیان لە گەنجەکە کرد، کە ناوی “تورکی ئەلهیبالی”ە و کارمەندە لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی ئەنجوومەنی مەدەنی لە دێرەزوور، لەسەر رێگای سەرەکی شارۆچکەی دەحلە.

دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارەکانیان بە دەمانچە “تورکی ئەلحەبەلی”یان کردۆتە ئامانج، لەنزیک رێگای سەرەکی شارۆچکەی دەحلە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هۆکاری بەئامانجکردنەکە “سیخوڕی” بووە بۆ “هەسەدە”.

لەکاتێکدا سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەکەوە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ” ئەلهیبالی ” کارمەندی کۆمەڵگەی پەروەردەیی شارۆچکەکەیە، خەڵکی شارۆچکەی جەدید عەگیداتە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەکاتی بەئامانجکردنیدا گیانی لەدەستداوە کە بەڕێگاوە بوو بۆ سەر کارەکەی.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان