ئاسایش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامشلۆ
قامشلۆ- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایش له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له روداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قامشلۆ ده‌ستپێكردوه.
سایتی فه‌رمی ئاسایش بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئۆتۆمۆبێلێك له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی له قامشلۆ ته‌قیوه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری مادی گه‌یاندوه‌و قوربانی سیڤیل هه‌ن.
ئاسایش ئاماژه‌ی كردوه به‌وه‌ی، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دیاریكردنی ته‌قینه‌وه‌كه‌و مه‌زه‌نده‌ی زیانه مادییه‌كان و ژماره‌ی برینداره‌كان ده‌ستپێكردوه.
له ئاماری سه‌ره‌تایی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، چوار كه‌س برینداربون، كه‌سێكیش گیانی له ده‌ستدا.