ترەمپ: ئیڤانکا و هاوسەرەکەی لە ئیدارەی نوێی مندا خزمەت ناکەن

هەولێر – نۆرس پرێس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەگەر خولی دووەمی کۆشکی سپی بباتەوە، نایەوێت منداڵەکانی “جارێکی دیکە” لە ئیدارەکەیدا خزمەت بکەن.

خێزانی ترەمپ ‘لە دەرەوەی گۆرەپانەکە

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس نیوز گوتی: “پێموایە خێزانەکەم سیاسەتیان بەس بووە، ئەمە بۆ خێزانەکە زۆر بە ئازارە، خێزانەکەم بە دۆزەخدا تێپەریوە”.

ئیڤانکا ترەمپ و هاوسەرەکەی جارێد کوشنەر دوو لە راوێژکاری باڵای ترەمپ بوون لە کۆشکی سپی و رۆڵەکانیان لە حکومەتدا زۆرجار ببووە جێگەی رەخنە.

ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنی ترەمپ بوو لەو کاتەوەی هەفتەی رابردوو لە دادگای فیدراڵی لە شاری میامی ئامادەبوو و دانی بە تاوانەکەیدا نا لە دۆسیەی بەڵگەنامە نهێنییە فیدراڵیەکان.

ناوبراو رووبەرووی حەوت تۆمەتی تاوانکاری فیدراڵی دەبێتەوە کە پەیوەندییان بە زیاتر لە 100 بەڵگەنامەی نهێنیەوە هەیە کە لە مانگی ئابدا لە هاوینەهەواری مارالاگۆ لە فلۆریدا دۆزرابوونەوە.

ئیڤانکا ترامپ لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو کە کاری سیاسی تەواو بووە و نابێتە بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنی باوکی بۆ ساڵی 2024، هەروەها میلانیای هاوسەری ترەمپ لە بۆنەکانی دوورکەوتووەتەوە لە دوای دەستپێکردنی بانگەشەی نوێی هەڵبژاردنەکانییەوە.

کێ یاوەری ترەمپ دەبێت لە بانگەشە نوێیەکەیدا؟

دۆناڵد ترەمپ بە ماڵپەری فۆکس نیوزی گوتووە “خۆم بە باشترین و ماندوونەناسترین کەسەکان دەورە دەدەم”.

پاشان لیستی دەیان بەرپرسی پێشووی ئیدارەی دروست کرد کە ئێستا لە دژی خۆیان کاندید دەکەن یان رەخنەی لێدەگرن.