هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکردنی پێنج چەکداری داعشیان رایگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، 20ی حوزەیرانی 2023، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی داعشیان لە ئۆپەراسیۆنە جیاجیاکان لە ناوەراست و رۆژئاوای عێراق راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مەفرەزەکانی هەواڵگری چەند ئۆپەراسیۆنێک سەرکەوتوو ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا پێنج چەکدارانی داعش دەستگیرکراون.

لەنێو دەستگیرکراوەکاندا دوو کەس بوون کە ئەرکیان گواستنەوە و تەحویلکردنی پارە بووە بۆ چەکدارانی داعش.

ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە پارێزگەکانی نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەدین ئەنجام دراون.